دەروێشێکی گەنابادی خەڵکی شەهرکورد بە ناوی مەزاهیر حەیدەری، کە پێشتر بۆ دوو جاری دیکە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا گیرابوو، لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە هێرش کردن بۆ سەر ماڵەکەی گیراوە.
نابراو پێشتر و لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا ماوەی شەش حەوتوو لە گرتووخانە ئەمنیەکانی ڕژیم لێکۆڵینەوەو شکنجە کراوەو بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کراوە. هەروەها لە ساڵی ۱۳۹۶ دا جارێکی دیکە گیراوەو پاش تێپەڕکرانی یەک ساڵ بەندکران، لە بەندیخانە تاران ئازاد کراوه.