زانا حەسەنزاده، هونەرمەندی گۆرانیبێژی خەڵکی شاری بۆکان که ڕۆژی ٢ی جۆزرەدانی ١٤٠٣، دوای بڵاوکردنەوەی ستۆرییەك له لاپەڕەی ئینستاگرامەکەی و له کاردانەوه بەرانبەر مردنی ڕەئیسی جەلاد لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمی ئێران گیرابوو، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر تۆمەتە وەپاڵنراوەکان و چارەنووسی ناوبراو پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ۱۷ ڕۆژ لە گرتنی له بەردەستدا نییه.