گەوهەر عەشقی، دایکی سەتار بەهەشتی و دایە مینا، دایکی شەهریار محەممەدی دوو شەهیدی ڕێگەی ئازادی، لە دیدارێكدا لەگەڵ یەکتردا پەیمانی هاودەنگی و یەکڕیزی یان بەست. ئەم دوو دایکە داخوازە کە منداڵەکانیان بە دەستی ڕژیمی ئاخوندی ئێران شەهید کراون، لە پەیامێکی هاوبەشدا پێداگریان لەسەر هاودەنگیی گەلانی ئێران لە دژی ستەمکاری کردووەتەوە. ئەوان دەڵێن: با دەستی گەرمی یەکتر بگوشین و دوور لە هەر جۆرە هەڵاواردن جیاوازییەك كار بۆ ئازادیی ئێران بكەین. ڕیشەكانی ئێمە لەگەڵ یەكتردا تێکەڵاون.
هەروەها وتیام كورد و فارس و لوڕ و بەلووچ هیچ جیاوازییەكییان نییە و پێویستە هەمووی بەیەكەوە و بە یەكگرتوویی بۆ ئازادیی ئێران تێبكۆشین.