تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سازدانی دۆسیەیەکی ساختە بۆ یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا

سازدانی دۆسیەیەکی ساختە بۆ یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا
دەنگی خەباتی کوردستان

هێمن خواستان، چالاکی مەدەنی و یەکێک گیراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" جارێکی دیکە لەلایەن دادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە سنەوە بانگهێشت کراوەو دۆسیەیەکی ساختەی بۆ ساز کراوه.
ناوبراو بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ  بە ڕژیم و چالاکی لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژە بە ڕژیمی ئێران، بانگهێشتی لقی دووی دادگای بەناو ئینقلابی سنە کراوە.
ئەم هاووڵاتییە، کە لە ڕۆژی ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١دا لە سەردەمی شۆڕشدا لە شاری سنە گیرابوو، پاش زیاتر لە سێ حەتوو لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی ترۆریستی ڕژیم لە شاری سنە بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ناوبراو لە لایەن دادگای بەناو ئینقلابی سنە بە تۆمەتی ساختەی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و سووكایەتی بە خومەینی سێ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.
به پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە ئاگادارەکان، ناوبراو به هۆی فشاری دەزگا سەرکوتکەرە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم، ساڵێک پێش ئێستا ناچار بوو ئێران به جێ بهێڵێت.

2 مانگ و 30 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازدانی دۆسیەیەکی ساختە بۆ یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا

سازدانی دۆسیەیەکی ساختە بۆ یەکێک لە گیراوەکانی شۆڕشی ژینا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی