تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژران کەسێک و برینداربوونی ۱۷ کرێکاری دیکە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جوانڕۆ

کوژران کەسێک و برینداربوونی ۱۷ کرێکاری دیکە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جوانڕۆ
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواەیەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٨ی جۆزەردانی ١٤٠٣، لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک “بانی گوڵان”ی شاری جوانڕۆ، ١٨ کرێکاری وەرزی کوژراو و برینداربوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان “وانت” کە ژمارەیەک کرێکاری وەرزیی هەڵگرتبوو، لە نزیک بانی گوڵانی شاری جوانڕۆ، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی جۆری “دێنا” پێکدادران، کە لە ئەنجامدا کرێکارێک بەناوی فاتح دەروێشی خەڵکی شاری جوانڕۆ کوژراوە و ١٧ کرێکاری دیکەش بەسەختی برینداربوون.
بەشێک لە بریندارانی ئەم ڕووداوە بەهۆی نالەباری دۆخی تەندروستیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری کرماشان گواسترانەوە و ئەوانی دیکەش لە شاری جوانڕۆ چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت.

4 مانگ و 9 ڕۆژ و 19 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژران کەسێک و برینداربوونی ۱۷ کرێکاری دیکە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جوانڕۆ

کوژران کەسێک و برینداربوونی ۱۷ کرێکاری دیکە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە جوانڕۆ

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی