تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری سزادانی بڕیاردەرانی سزای لەسێدارەی تۆماج ساڵحی یە

کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری سزادانی بڕیاردەرانی سزای لەسێدارەی تۆماج ساڵحی یە
دەنگی خەباتی کوردستان

دوانزە ئەندامی کۆماری و دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، لە نامەیەکدا داوایان لە جۆ بایدن کردووە بڕیاردەرانی دۆسیەی تۆماج ساڵحی بخاتە ژێر سزاکانەوە.
لە نامەكەدا کە لەلایەن بێرد شێرمەن نوێنەری دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاوکراوەتەوە، تۆماج ساڵحی وەک دەنگی بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" باس کراوە.
لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاتووە کە دانپێدانانی زۆری تۆماج ساڵحی دوای دەرچوونی سزاكەی، نیشان دەدات کە شکەنجە دراوە و خۆی بە ئاشکرا پشتڕاستی کردووەتەوە.
هەروەها لە نامەکەدا باس لە دادوەرێکی بەکرێگیراوی ڕژیم بە ناوی محەممەدڕەزا تەوەكولی کراوە کە دوای دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ تۆماج لەلایەن بەریتانیا و کەنەدا تەحەریم كراوە، بەڵام ئەمریکا هیچ هەنگاوێکی لەو بارەوە نەگرتووەتەبەر.
هەروەها بە ئاماژەدان بە "یاسای مەگنیتسکی" داوایان لە سەرۆکی ئەم وڵاتە کرد کە مورتەزا بەراتی و محەممەدڕەزا تەوەكولی و هەر بەرپرسێکی تر کە دەستی هەبووبێت لە شکەنجەدان و سزای سێدارەی تۆماج، تەحریم بكەن.

3 مانگ و 16 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری سزادانی بڕیاردەرانی سزای لەسێدارەی تۆماج ساڵحی یە

کۆنگرەی ئەمریکا خوازیاری سزادانی بڕیاردەرانی سزای لەسێدارەی تۆماج ساڵحی یە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی