بەپێی گرتە ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە ماوەیەکە کەسانی هەلپەرست دارستانەکانی دەورووبەری هانەشێخان لە شاری مەریوان کاول دەکەن و بە مشاری بەرقی ڕووبەرێکی زۆر لە دارەکانی دارستانی ئەو ناوچەیە دەبڕنەوە و دەیکەن بە خەڵووز و لە بازاڕەکاندا دەیفرۆشن.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، هەر لەم پێوەندیدا ئەنجومەنی سەزوی چیا لە لاپەڕەی فەرمی خۆیدا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: کاولکەرانی نیشتمان دەستیان داوەتە قڕکردنی تەواوی دارستانە چڕ و جوانەکان و ڕۆژانە بە مشاری برقی ڕووبەرێکی زۆری ئەو دارستانانە وێران دەکەن، لەهەمبەر ئەم کاولکارییە یاسا، دەسەڵات بێدەنگیان ڕاگرتووە.