تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

نەرگس محەممەدی داوا لە خەڵک دەکات بەشداریی کەمپینی یەکگرتوویی دژی ئازاردانی جنسی بکەن

نەرگس محەممەدی داوا لە خەڵک دەکات بەشداریی کەمپینی یەکگرتوویی دژی ئازاردانی جنسی بکەن
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ١٥جۆزەردان ۱۴۰۳، نەرگس محەممەدی، براوەی خەڵاتی نۆبێل، داوای لە خەڵک کرد کە بەشداریی کەمپینی یەکگرتوو دژی ئازاردانی جنسی بکەن بۆ دەسپێکردنی گێڕانەوەی گشتی و حوکمدان سەبارەت بە دەستدرێژی جنسی، بەتایبەتی لە زیندانەکانی ڕژیمی ئێران دا.
ئەم چالاکوانە لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام پێداگری لەوە کردەوە دەستدرێژیی جنسی دەتوانرێت وەک ئامرازێکی وێرانکەر لەلایەن هێندێک ڕژێمی دژە خەڵک و زاڵمەوه بەرانبەر بەو کەسانەی ناڕەزیەتی دەردەبڕن بەكاربهێنرێت.
 ناوبراو ڕایگەیاند، ئێستا دەستدرێژی و ئازاردانی جنسی ئامرازێکە بۆ شکەنجەدان و دانپێدانان، کە ڕژیم هەوڵدەدات بەو شێوەیە بزووتنەوە ناڕەزایەتیەكان بوستێنی.
٣٦ ژنی زیندانیی سیاسی لە ڕاگەیەندراوێکدا داوایان کردووە، دادگای نەرگس محەممەدی لە ١٩ی جۆزەردان ۱۴۰۳ لە بەردەم خەڵک و بە ئامادەبوونی شایەتحاڵان و گێڕانەوەی ئەو کەسانەی کە دەستدرێژیان کراوەتە سەر و بە ئامادەبوونی میدیای سەربەخۆ بەڕێوە بچێت.

4 مانگ و 12 ڕۆژ و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەرگس محەممەدی داوا لە خەڵک دەکات بەشداریی کەمپینی یەکگرتوویی دژی ئازاردانی جنسی بکەن

نەرگس محەممەدی داوا لە خەڵک دەکات بەشداریی کەمپینی یەکگرتوویی دژی ئازاردانی جنسی بکەن

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی