تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فشار بۆ سەر کەماڵ لوتفی لە زیندانی کامیاران

فشار بۆ سەر کەماڵ لوتفی لە زیندانی کامیاران
دەنگی خەباتی کوردستان

کەمال لوتفی باوکی شەهید ڕەزا لوتفی کە بەم دواییە سزای پێنج ساڵ زیندانی نەڕەوای بەسەردا سەپێندراوە، لە زیندانی کامیاران لە مافە سەرەتاییەکانی وەك مافی پەیوەندیکردن و سەردانیكردن و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.
هەروەها تا ئێستا بەهۆی ڕێگری ئیتلاعاتی تۆریستی ڕژیم، ڕێگە بە ئازادکردنی کاتیی ناوبراو که دوو مانگی ڕابردووی لە زینداندا بەسەر بردووە نەدراوە.
ناوبراو ساڵی ڕابردوو گیراوە و لە زیندانی ناوەندیی کامیاران تووشی نەخۆشیی سەدەف بوەو لەو ماوەیەدا ڕێگەی پێنەدرا بۆ چارەسەری بچێتە ناوەندە پزیشکییەکانی دەرەوەی زیندان.
کەمال لوتفی لەلایەن لقی ١٠٢ی دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیم لە شاری دێگولان، بە کۆی گشتی ٥ ساڵ زیندانیکردنی ناڕەوا بەسەریدا سەپاوە کە دەبێ دوو ساڵ لەو ماوەیە تێپەڕ بکات.

3 مانگ و 1 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشار بۆ سەر کەماڵ لوتفی لە زیندانی کامیاران

فشار بۆ سەر کەماڵ لوتفی لە زیندانی کامیاران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی