تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پێشکەش کردنی خەڵاتی هاڤێل لەلایەن ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ بە تۆماج ساڵحی 

پێشکەش کردنی خەڵاتی هاڤێل لەلایەن ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ بە تۆماج ساڵحی 
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممە ۱۵ی ڕەزبەر ۱۴۰۳، لە میانەی مەراسیمێکدا ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ خەڵاتی ساڵانەی هاڤێڵ ی نێودەوڵەتیی پێشکەش بە تۆماج ساڵحی هونەرمەندی ئازادیخواز کە لە زیندانی دەستگێرد لە ئیسفەهان زیندانی کراوە و سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، پێشكەش كرد.
ئەم ئەنجومەنە پێشتر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندبوو کە تۆماج ساڵحی هونەرمەندێکی ئێرانییە و بە هۆی شێعری ناڕەزایەتی بەرانبەر ڕژیم و چالاکییەکانی مافی مرۆڤ ناسراوە. ناوبراو لە ڕێگەی مۆسیقاکەیەوە کە بووەتە سروودی ناڕەزایەتی ژن ژیان ئازادی، ئازایەتی و نافەرمانی ناوازەی نیشانداوە. ناوبراو دوای ئەوەی بە ئاشکرا باسی ئەو شکەنجەیەی کرد کە لە کاتی گرتنیدا تووشی بووە، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپاوە.
ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆی نۆروێژ خەڵاتی ساڵانەی هاڤێڵی خۆی پێشکەش بە چالاکوانانی مافی مرۆڤ بەهۆی بوێری و داهێنان دەكات.

3 مانگ و 2 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشکەش کردنی خەڵاتی هاڤێل لەلایەن ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ بە تۆماج ساڵحی 

پێشکەش کردنی خەڵاتی هاڤێل لەلایەن ئەنجومەنی ئازادیی ئۆسلۆ بە تۆماج ساڵحی 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی