تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فشاری سێ وڵاتی زلهێزی ئوروپا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیم

فشاری سێ وڵاتی زلهێزی ئوروپا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیم
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، بریتانیا و ئاڵمان و فەرانسە لە پێشنووسێكدا بۆ ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی، داوایان کردووە تاکوو ڕژیمی ئێران بەتەواوی هاوکاریی ئاژانس بکات و ڕێگە بدات ئاژانس بەپێی پێویست لە سایتەکان نموونە هەڵبگرێت و هەروەها ڕێگە بە چاوەدێرانی باڵای ئاژانس بدات تاکوو بچنە ئێرانەوە.
ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە کە ئەم سێ وڵاتە لە پێشنووسەکەدا بۆ جارێکی دیکە داوای ڕوونکردنەوەیان سەبارەت بە دۆزینەوەی ماددە ناوکییەکان لە چەند سایتی ڕانەگەیندراوی ڕژیمی ئێران، کردووە.
لەبەشێکی دیکەی پێشنووسەکەدا هاتووە ئەگەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانس دەست پێ نەکاتەوە، ڕافائێل گرووسی سکرتێری گشتیی ئاژانس ڕاپۆرتێکی گشتی ئامادە دەکات تاکوو فشارەکان بۆ سەر دەسەڵات زیاتر بکرێت.
لەم پێوەندییەدا پێشتر هەواڵێک بڵاو کرابوویەوە کە باسی لە هاوڕانەبوونی ئەمریکا لەگەڵ ئەم سێ وڵاتە کردبوو بەڵام دواتر ئەم هەواڵە لە لایەن ئەمریكاوە ڕەت كرایەوە.

3 مانگ و 2 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشاری سێ وڵاتی زلهێزی ئوروپا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیم

فشاری سێ وڵاتی زلهێزی ئوروپا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی