تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پاشکەوتی ئۆرانیۆمی رژیمی ئێران لە زیادبووندایە

پاشکەوتی ئۆرانیۆمی رژیمی ئێران لە زیادبووندایە
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕافائێل گرووسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، لە لێدوانێکدا پێداگری لەوە کردەوە کە زیادبوونی پاشکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێنراوی رژیمی ئاخوندی ئێران بەردەوامە و ئاماژەی بەوەشکرد، ڕاپۆرتێکی پێشکەش بە ئەندامانی دەستەی پارێزگاران کردووە.
ناوبراو لە درێژەدا باسی لەوەش کرد کە زانیارییەکانی ئەو دەزگایە سەبارەت بە بەرهەمهێنانی سانتریفیوژ و ژمارەی هەڵگیراوەکانیان، ڕۆتۆر و بلۆوەرەکانی سانتریفیوژەکان، ئاوی قورس و پتەو کرانی کانزای ئۆرانیۆمی رژیم پێداچوننوەی بۆ دەکرێت.
گرووسی بە وەبیرهێنانەوەی ئەوەی کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا، دەستڕاگەیشتن بە چاودێریی زیاتر بۆ بەرنامەی ئەتۆمیی رژیم لەبەردەستدا نەبووە، پێداگری لەوە کردەوە کە "ڕوونکردنەوە تەکنیکییە ڕەواکان" سەبارەت وردیلەکانی ئۆرانیۆم کە لە وەرامین و تۆرقوزاباد دۆزراونەتەوە، نەخراوەتەڕوو.
ناوبراو لە وتارەکەیدا خوازیاری وڵامدانەوەی جیددی رژیمی ئێران لەگەڵ پێشنیارە تایبەتەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بوو.

3 مانگ و 3 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاشکەوتی ئۆرانیۆمی رژیمی ئێران لە زیادبووندایە

پاشکەوتی ئۆرانیۆمی رژیمی ئێران لە زیادبووندایە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی