تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی مامۆستا سەید ئەحمەد ئەحمەدیان لە تیکاب

گرتنی مامۆستا سەید ئەحمەد ئەحمەدیان لە تیکاب
دەنگی خەباتی کوردستان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سەید ئەحمەد ئەحمەدیان، لە چالاکانی مەزهەبیی خەڵکی سەلاس باوەجانی و پێشنوێژی گوندی ئەحمەدئاوا سەر بە شاری تیکاب لە سێ ڕای تەختی سولەیمانی ئەم شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی تروریستی ئیتلاعاتی رژیم بەبێ هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری گرتوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژێک دوای گرتنی ئەم هاووڵاتییە، نزیک ١٥ ئۆتۆمبێل لە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی تروریستی رژیم هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنینی ماڵەکەی و دەست بەسەرداگرتنی کەلوپەلی تاکەکەسیی ئەم هاووڵاتییە، هەڕەشەیان لە خانەوادەی ناوبراو کردووە کە دەبێت لە یەکەم دەرفەتدا گوندەکە بەجێ بهێڵن.
شایانی وتنە کە هێشتا زانیارییەکی ورد لەسەر هۆی گرتن، تۆمەتی وەپاڵدراو، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم چالاکە مەزهەبییە لە بەردەستدا نییە.

3 مانگ و 4 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 20 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی مامۆستا سەید ئەحمەد ئەحمەدیان لە تیکاب

گرتنی مامۆستا سەید ئەحمەد ئەحمەدیان لە تیکاب

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی