تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری قوروە بە ناوەکانی نێرگس سولەیمانی و فریشتە فەدایفەر لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی ئاخوندی ئێرانەوە بەندکران. نەرگس سولەیمانی یەکێکە لە بەندکراوەکانی ڕاپەڕینی سەرتاسەری ساڵی ١٤٠١. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نەرگس سولەیمانی لە سەردەمی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی ساڵی ١٤٠١دا لەگەڵ دیبای کچی بۆ ماوەیەک لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە بەندکرابوو. ماوەیەک لەسلولی تاکەکەسی بەندیخانەی سپای تیرۆریستی پاسداران لە شارەکانی قوروە و سنە بەسەر بردووە. هەروەها بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەو دوو هاووڵاتییە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و بانگەوازی بنەماڵەکانیان بۆ دامودەزگاکانی حکومەت بێ وەڵام بووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیاریکراو لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنی فەریشت فەدایفەر و نێرگس سولەیمانی و تۆمەتەکانی دژیان نییە.

7 مانگ و 25 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 16 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی

بەندکردنی دوو هاووڵاتی لە قوروە لە لایەن هێزەکانی حکوومەتی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی