تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دیاردەی هەڵاواردن بە درێژایی مێژوو لە چوارچێوەی سیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

دیاردەی هەڵاواردن بە درێژایی مێژوو لە چوارچێوەی سیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا
شایستە محەممەدی

پەیڕەو کردنی دیاردەی زیانباری جیاوازی دانان و هەڵاواردن لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگا بە پێی ڕەگەز،ئایین،ڕەنگی پێست و ناوچەیی و نەتەوەیی و هتد.... دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە کۆمەڵگەو نەهێشتنی ڕۆڵی یەکسان و مافی کۆمەڵایەتی یەکسان.

جۆرەکانی هەڵاواردن بریتین لە:ڕەگەزی،چینایەتی،کەم ئەندامی، ئایینی، نەتەوەیی و ناوچەیی و..هتد باوترین جۆری هەڵاواردن ڕەگەزی و ڕەگەزایەتی،ئایینی و نەتەوەییە. باسی هەڵاواردن بە درێژایی مێژوو هەبووە بەڵام لە دەورەی مۆدڕنیتە دا خەڵک بە وشیاریەوە هەوڵی لە ناوبردنی هەڵاواردنیان دا.
ئابراهام لینکۆڵن شانزدەهمین سەڕۆک کۆماری،کۆماریخوازی ئامریکا کە سادە ترین لێکدانەوەی بۆ دیمۆکراسی هەبوو(حکومەتی خەڵک،بەسەر خەڵک و بۆ خەڵک) پێناسە کرد و لە ساڵی 1862 دا یەکەمین ڕاگەیندراوی خۆی لەسەر لە ناو بردنی کویلەداری بڵاو کردەوە و لەگەڵ ئەندامانی کابینەکەی لە سەر ئەم باسە دانوستانی کرد و ئەم بڕیارە بوو بە دوو بەش و توانی لەو کاتە یاسای لە ناو بردنی کوێلە داری لە پارلماندا پەسەند بکا.
هەمیشە بە هۆی بەرژەوەندیخوازی ئەو کەسانەی کە تەنیا بیر لە قازانجی خۆیان ئەکەنەوە و هەڵاواردن بە قازانجیانە و هەوڵ بۆ مانەوەی ئەدەن بە داخەوە ئەو دیاردە دزێوە ئەبێتە هۆی ناکۆکی کۆمەڵایەتی و سەرهەڵدانی بەربەرەکانێ‌ و دژایەتی کەسانی ئازادیخواز کە هەوڵ بۆ دابین کردنی ئوسولی دیمۆکراسی و بەرانبەری لە کۆمەڵگا ئەدەن. هەر بۆیە ئەم کەسایەتیە گەورە و ئازادیخوازانە وەک ئابراهام لینکۆڵن دژبەریان بۆدرووست دەبێ و تەنانەت ترۆر دەکرێن، بەڵام ئەو ڕەوتە هەر بەردەوامە.لە ئێرانیش دا بە درێژایی مێژوو هەڵاواردن بوونی هەبووە و لەسەردەمی حکومەتی پەهلەوی فاشیزم لە ئێران گەیشتە لوتکە.
دەسەڵاتی ڕەزاشایش کە بە کودتا هاتە سەر کار شێوازێکی نوێ لە فاشیستی ڕەگەزی بەسەر خەڵکدا سەپاندو و بە هێماگرتن و چاولێگەری لە کردەوەکانی ئاتا تورک و دیکتاتۆرانی دیکە هەوڵ بۆ سەرکوت و نەهێشتنی حیجاب و هەروەها بە ڕاگواستنی خەڵکی شارەکان بۆ شارەکانی تر و جێگر کردنیان هێرشی کردە سەر کلتور و دابونەریتی نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە مەبەستی دانانی دەوڵەت میللەتی فاشیستی, بە واتای حکومەتێکی واحد و یەک زمان و لەبەرچاو نەگرتنی مافی نەتەوەکانی دیکە.
لە ڕاپەڕینی گەلانی ئێران خەڵک بۆ لەناو بردنی زوڵم و زۆرێک کە لە لایەن دەسەڵاتی پێشوو هەبوو و دەستەبەر کردنی مافەکانی هەموو نەتەوێک دژی دەسەڵاتی پەهلەوی وێستان و سەرکەوتن، بەڵام ڕژیمێکی فاشیست تر لە ڕژیمی پێشوو هاتە سەر دەسەڵات و ئاکامی ئەو ڕاپەڕینەی بە فێرۆ داو فاشیستی و دیکتاتۆری بە شێوەیکی دیکە سەپاند بە سەر خەڵکدا.
ڕژیمی ئاخوندی بۆ پەرە پێدان بە بیرۆکەی کۆن و دواکەتووی خۆی لە ژێرناوی ویلایەتی فەقیە و بڵاو کردنی لە ئێران و تەنانەت وەڵاتانی دیکە و بە بەرزتر دانانی مەزهەبی شێعە بە سەر ئاینەکانی تر فاشیستی مەزهەبی سەپاند بە سەر خەڵک دا و مافی تەواوی بیرو باوەڕی نەتەوە و ئایینەکانی پێشێل کرد و حکومەتی ئێرانی گەڕاندەوە سەردەمی شاە ئیسماعیل و جیوازی و ناکۆکێ خستە بێن مەزهەبەکانی تر.
ڕژیم پەهلەوی بە شێوەیکی دیکە فاشیستی بە سەرکوت کردنی بیرو ئایینەکان و سڕینەوەیان سەپاند بە سەرخەڵکدا بەڵام ڕژیمی ئاخوندی بە کەڵکی نابەجێ لە دین،ئەو بیرۆکە کۆنەی خۆی بە ناوی ئیسلام سەپاند بە سەر خەڵک دا و یاساکانی هەر بەو پێە داڕشت.ڕژیمی ئاخوندی ئێران هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە بە دانانی ناوی کۆماری ئیسلامی نیشانی دا کە هیچ بڕوایێکی بە دیمۆکراسی نیە و هەموو وەعدەکانیان پێش بە دەسەڵات گەیشتن درۆیکی زیاتر نەبوو. ڕژیم بەردەوام خەریکی ئاژاوە گێڕی لە نێوان نەتەوە و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستان و ئێران بووە، چەندەێ زۆرتر دەسەڵاتی ئاخوندان بەرەو پێشتر دەڕوا فاشیست بوونی ڕژیم زیاتر خۆی نیشان ئەدا وهەر لە ژێر ناوی فاشیستی مەزهەبی لەقی جیاواز تری لێ ئەبێتەوە.
ڕژیم هەر بەم بۆنەوە یاساکانی بە تەواوی دژی مرۆڤ داڕشتووە و ژنانی لە نێو کۆمەڵگا کەم لەقەڵەم داوە لە لایکی دیکەوە پیاوان بە شێوەیکی تر لە ناو ئەبات و بە شێوەیەک فاشیستی ڕەگەزایەتی پەرە پێ ئەدا و هەرچەند ڕژیمی ئێران هیچ ڕەگەزێکی لا گرینگ نیە و تەنیا بەرژەوەندی خۆی کە مانەوەی دەسەلات و بیرۆکەی خۆیەتی لە پیش چاو دەگرێت. یاساکانی بۆ دواکەوتنی کۆمەڵگایە و لە ناو بردنی کەسانی جیاباوەڕەو هەر تاک یان نەتەوێک بیرێکی جیا لەم ڕژیمەی هەبێت بە فەرمانی جیهاد وبە هەڵواسینی تاوانی جۆراجۆر....بە شێوەیکی بێ بەزەییانە لە ناویان دە بات کە تا ئێستەیش ئاسەواری کردەوەکانی پێشتری ڕژیم دیارن و هەتا ئێستەیش ئەم کردەوە قیزەوەنانەی بەردەوامن و فاشیستی نەتەویی و ئایینی پەرە بێ ئەدا.لەوەها دۆخێکدا پێویستە بەرەی ئازادیخوازان تەواوی هەوڵ و تێکۆشانمان بۆ لە ناو بردنی ئەم هەموو زوڵم و جیاوازی دانان و کوشتن و بڕین و جەنایەتە تەرخان بکەین کە تا ئێستە لە نەتەوەی کوردو گەلانی ئێران کراوە و پێویستە لە حکومەتی داهاتوی ئێران دا بە هیچ شێوەیێک بینەری هیچ جۆرە جەنایەت و هاڵاوردن و... نەبین و هەوڵمان بۆ دامەزراندنی حکومەتێکی بە تەواوی دیمۆکراسیە کە مافی هەموو چین و توێژ و ڕەگەزو ئایینە جۆراوجۆرەکانی لە پێش چاو بگرێت و تەواو ئەو کەسانە دەور و ڕۆڵی خۆیان لە بەڕێوبردنی حکومەت دا هەبێت و ببێت بە حکومەتێکی ئازاد بۆ خزمەت بە خەڵکی کوردستان و ئێران.


2 ساڵ و 25 ڕۆژ و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی هەڵاواردن بە درێژایی مێژوو لە چوارچێوەی سیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

دیاردەی هەڵاواردن بە درێژایی مێژوو لە چوارچێوەی سیستمی ڕژیمی ئاخوندی دا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی