بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەریەکان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردان، مەسعوود داڵوەند تەمەن ٣٥ ساڵ و باوکی چوار منداڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران گیراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعوود داڵوەند لە دوكانی میوەفرۆشیەکەی، کە لە شارەکی حیکمەت لە خوڕەماوا بووە گیراوە.
شایانی باسە کە بەدواداچوونی دۆخی ئەو هاووڵاتییە لە لایەن خانەوادەکەی بە ئەنجامێک نەگەیشتووە و هێشتا لە شوێن و چۆنیەتی ڕاگرتن و تۆمەتە هەڵبەستراوەکانی ئەو هاووڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەک بە ناوی "حەمیدڕەزا ئاروانە" تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی ئیلام لەلایەن هێزە بەکرێگیراوە ترۆریستەكانی رژیم بەبێ هیچ بەڵگەیەكی دادوەری گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.