ڕەحیم ئیبراهیمی، كاسبكارێكی کورد، تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵكی ئاوایی وەڵیو سەر بە سەردەشت، لە ئەنجامی ڕاوەدوونانی چەكدارە تروریستەکانی رژیمی ئێران و کەوتنە خوارەوەی بۆ نێو ڕووبار گیانی دا.
ئەم کاسبکارە کوردە رۆژی ١٠ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت هەڵکەوتوو لە "قەندیل" تووشی ئەم ڕووداوە بووە و تەرمەکەی ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ لە نزیک کێڵگەی ماسی "خدراوێ" لەلایەن خەڵکەوە دۆزراوەتەوە.
تەرمی ئەم کاسبکارە کوردە دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوە، گواستراوەتەوە بۆ فەرمانگەی پشکنەری پزیشکیی سەردەشت و ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە.