ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، ئیدریس حاجی ڕەسووڵپوور برای محەممەد حاجی ڕەسووڵپوور، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە بۆكان و هێمن ئیبراهیم هەمزە، دانیشتووی گوندی "قەرەگۆل"ی شاری بۆكان بە دانانی بارمتە بۆ ماوەیەکی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کران.
هەروەها ڕەزا بەبرنەژاد برای مێهدی بەبرنەژاد، یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا، لە قووچان، بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئەم شارە ئازاد کرا.