ڕۆژی شەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، موزەفەر ساڵحنیا، یەکێک لە تێکۆشەرانی ناوداری کۆمەڵگەی مەدەنی و بزووتنەوەی کرێکاری، بە هۆی وەستانی دڵ لە شاری سنە گیانی لەدەست دا.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ناوبراو بە هۆی چالاکییە مەدەنییەکانییەوە چەندین جار لە لایەن هێزە سەرکوتکەر و ناوەندە تروریستیەکانی ئیتلاعاتی رژیمی ئێرانەوە بانگهێشت و گیراوە و دۆسیەی ئەمنیەتیی بۆ تۆمار کراوە.