تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئامریکا ڕێوڕەسمی ئیبراهیم ڕەئیسی بایکۆت دەکات

ئامریکا ڕێوڕەسمی ئیبراهیم ڕەئیسی بایکۆت دەکات
دەنگی خەباتی کوردستان

هەواڵدەریی ڕۆیتێرز ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی ئەمریکا ڕێوڕەسمی ئەمڕۆ پێنجشەممە ۱۰ی ڕەزبەر ۱۴۰۳ لە نەتەوە یەکگرتووەکان کە بەمەبەسەتی ڕێزگرتن لە ئیبراهیم ڕەئیسی جەلاد بەڕێوە دەچێت، بایکۆت دەکات.
لەم پێوەندییەدا ڕۆیتێرز لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکاییەوە نووسیویەتی کە: ئێمە بە هیچ شێوازێک لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری ناکەین.
ئەم بەرپرسە کە لەلایەن ڕۆیتێرزەوە شوناسی ئاشکرا نەکراوە زیادی کردووە کە پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ خەڵکی ئێران بێت نەوەک بۆ کاربەدەستێکی سەرکوتکەر کە چەند دەیە سەرکوتی کردووە و مافی مرۆڤی پێشێل کردووە و هەروەها هەزاران بەندکراوی لە ساڵی ٦٧ بە شێوەی نایاسایی لە سێدارە داوە، ڕێوڕەسم بەڕێوە بەرێت.
ڕۆیتێرز لە زاری ئەم بەرپرسەوە ئاماژەی بەوەش کردووە کە زۆربەی حاڵەتەکانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەتی دژ بە ژنان و کچان لە سەردەمداریی ڕەئیسیدا كراوە.
دەوڵەتی بایدن پاش ئەوەی کە وەزیری دەرەوەی هاوخەمیی خۆی بۆ مردنی ڕەئیسی جەلاد ڕاگەیاندبوو، باسی لە بایکۆتی ئەم ڕێوڕەسمە کردووە.

3 مانگ و 8 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا ڕێوڕەسمی ئیبراهیم ڕەئیسی بایکۆت دەکات

ئامریکا ڕێوڕەسمی ئیبراهیم ڕەئیسی بایکۆت دەکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی