تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا

کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپا لە دەستپێکی ساڵی ١٤٠٣ی هەتاوییەوە بەگشتیلە لایەن تروریستە چەکدارەکانی رژیم، ٩٨ کۆڵبەر لە  کوردستانی رۆژهەڵات کوژراو و بریندار کراون کە لەم نێوانەدا ١٧ کۆڵبەر گیانیان داوە کە ٦ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە.
١١ لەو کۆڵبەرانە لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە تروریستەکانی ڕژیم، ٢ کۆڵبەر بە هۆی سەرمابردوویی، ٣ کۆڵبەر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە بە هۆی ڕاودوونانی بەکرێگیراوانی رژیم، و کۆلبەرێکی دیکەش بەهۆی ڕاوەستانی دڵ لەژێر فشار و قورسایی باری کۆڵەکەیدا گیانیان داوە.
هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە زۆرترین ڕێژەی کوژران و برینداربوونی کۆڵبەران لە سنوورەکانی نەوسوود و بانە بووە، و ڕێژەکەی بەم چەشنە ڕاگەیەندراوە؛‌‌ ٤٤٪ی کۆڵبەرەکان لە سنووری نەوسوود ٢١٪ی لە سنووری بانە، ١٥٪ی لە سنووری هەورامان، ٨٪ی لە سنووری مەریوان، ٦٪ی لە سنووری سەردەشت و ٤٪ی کۆڵبەران لە سنووری سەقز کوژراون و بریندار كراون.

6 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا

کوژرانی ١٧ کۆڵبەر لە ماوەی ٧٠ ڕۆژدا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی