نووسینی سەرکەوت مورادی
کاتێک باس لە رێبەر و سەرکردەیەکی کورد دەکەین، ماموستا شیخ جەلالی حسێنی دیتەوە بیرمان. مامۆستا تەواوی ژیان و تەمەنی تەرخان کرد بۆ خزمەتی نەتەوە و نیشتمانه زهوت کراوهکهی. بۆ ئێمهی کورد جێگەی فەخر و شانازیە که خاوەنی سەرکردەیکی دڵسۆز و نیشتیمان پەروەر و خۆنەویستی وهک جهنابی مامۆستا شێخ جهلال حسینین. یاد و ناوی مامۆستا وهک ڕێبهرێکی لێهاتوو، دڵسۆز و تێکۆشهر، خاکی و نیشتمانپهروهر، بۆ ههمیشه وهک ئهستێرهیهکی گهش له ئاسمانی کوردستان دا دهروشێتهوه.
ئێمە دەبی باش بزانین رێبەری گەلی کورد مامۆستا شیخ جەلالی حسینی بە درێژایی تەمەنی پڕ لە شانازی تێکۆشاوە لە پێناو بەرابەری و مافی ڕەوای گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و هیچ کاتێک باوەڕی بە دەسەڵاتی تاکڕهو نەبووە و هەمیشە هەوڵی داوە له پیناو بەرژەوەندی گشتی نەتەوەکەی دا یەکریزی و تەبایی لە ناو بیر و بۆچوونە جیاوازەکان دا دروست بکات.
لەگەڵ هاتنە سەر کاری رژیمی شوومی ئاخوندی، کوردستان پێویستی بە جوڵانەوەیک بوو کە بتوانێت بەرەنگاری ئەو رژیمە درندەیە ببیتەوە کە بهنیازی قەڵاچۆ کردن و ئەنفال کردنی کوردبوو، هەر بویە جەنابی ماموستا هەر زوو لە ماهیەتی شەڕەنگێزی و دڕندەیی رژیم تێگەیشتوو سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانی بنیاد نا، تا له ڕێگهوه دیفاع لە مافی نەتەویک بکات کە بە درێژایی مێژوو زۆڵم و زۆری لێ کراوە.
ئێستاش داوی زیاتر لە چوار دەیە، درێژه بهو ڕێگهو ڕێبازه پیرۆزه دهرێ، که ڕێبهری زانا و بلیمهتی گهلهکهمان مامۆستا شێخ جهلال بنیادی ناوە و ئامۆژگاری و رێنۆێنیەکانی بوون بە رووناکی رێگەی رزگاری کورد و کوردستان.
ئێمەی ڕۆڵەکانی کوردستان بەڵێن نۆێ دەکەینەوە کە تا دوا هەناسەی ژیانمان و تا دوا دڵۆپەی خۆێنمان دڕێژەدەری رێگەو رێبازی جەنابی ماموستا شیخ جەلالی حسینی بین و وانەکانی دهکهینه سەرمەشقی رێگەی رزگاری نهتهوه و نیشتمانی داگیرکراو.
هەزاران سڵاو لە رۆحی پاکی رێبەی هەمیشە زیندوومان و هەموو شەهیدانی رێگەی رزگاری کوردستان.