تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

دەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی دیکە لە شاری مەریوان

دەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی دیکە لە شاری مەریوان
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لەڕۆژانی ڕابردوودا، تەحسین مستەفا ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان و خاوەن پێشینەی ٢٣ ساڵ وانەکوتنەوە لە قوتابخانەکانی ئەو شارە و سامان کووشش لە چالاکانی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی مەریوان، لە درێژەدان بە ئیشەکەیان لە وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارە دوور خراونەتەوە.
بەوتەی سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، بڕیاری دوورخستنەوەی ئەو چالاکە پیشەیییانە، لەلایەن لیژنەی پێڕاگەیشتن بە سەرپێچییە ئیدارییەکانی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی رژیم لە پارێزگای سنە و بەپێی ماددەی ٨ی یاسای سەرپێچییە ئیدارییەکان، سەپێندراوە.
سزای دوورخستنەوەی مامۆستایان و چالاکانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی مەریوان بەپێی ڕاسپاردنی ناوەندە سەرکوتکەرەکانی رژیم لە پارێزگای سنە و بەبێ گرینگیدان بە داکۆکییەکانی ناوبراوان بەسەریاندا سەپێندراوە.

4 مانگ و 10 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی دیکە لە شاری مەریوان

دەرکرانی دوو چالاکی پیشەیی دیکە لە شاری مەریوان

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی