تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سەپاندنی سزای ۲ ساڵ بەندکران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی کورد 

سەپاندنی سزای ۲ ساڵ بەندکران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی کورد 
دەنگی خەباتی کوردستان

ئیرەج محەممەدزادە، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی جوانڕۆ لەلایەن لەقی ١٠١ی بێدادگای تاوانەکانی ڕژیم لە جوانڕۆ بە تۆمەتی ساختەی"تێکدانی ڕای گشتی و بڵاوکردنەوەی تەبلیغات" سزای دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بە سەردا سەپێندراوە.
ئیرەج محەممەدزادە لە ڕۆژنامەنووسان چالاکانی ڕاگەیاندن و بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (تیتر غەرب) و هەروەها خوێندکاری دکتۆرای زانستە سیاسییەکان لەیەکێک لە زانکۆکانی تاران، دوای چوار ڕۆژ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئیرەج محەممەدزادە ماوەی ٢٥ ساڵە کە خەریکی پیشەی ڕۆژنامەنووسییە و لە ماوەی ساڵەکانی ڕابردوو چەند جارێکیش لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانەوە بانگ کراوە و هەڕەشە و لێپرسینەوەی لێ کراوە.

4 مانگ و 22 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 40 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەپاندنی سزای ۲ ساڵ بەندکران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی کورد 

سەپاندنی سزای ۲ ساڵ بەندکران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسێکی کورد 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی