تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

تۆماج ساڵحی خەڵاتی هاوێڵی لە کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ بەدەستهێنا

تۆماج ساڵحی خەڵاتی هاوێڵی لە کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ بەدەستهێنا
دەنگی خەباتی کوردستان

هەژماری بەکارهێنەری تۆماج ساڵحی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی: تۆماج ساڵحی شانازی بە وەرگرتنی خەڵاتی ساڵانەی نێودەوڵەتی "هاوێڵ" لە کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ وەرگرت.
 لە دەقی بەیاننامەی ئەم کۆمەڵەیە دا هاتووە کە "تۆماج ساڵحی هونەرمەندێکی  ئێرانییە و بە شیعرەکانی دژ بە ڕژیم و هەروەها چالاکییەکانی مافی مرۆڤ ناسراوە". ناوبراو لە ڕێگەی مۆسیقاکەیەوە کە بووەتە سروودی ناڕەزایەتی ژنان بۆ ژیانێکی ئازاد، ئازایەتی و نافەرمانی ناوازەی نیشانداوە.  ئەم ئازادیخوازە، لە ٢٤ی ئاپریلی ئەمساڵدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، دوای ئەوەی بە شکەنجەیەی ئاشکرا کرد کە لە کاتی گرتنی دا تووشی بووە.
 خەڵاتی ئەمساڵ لە مەراسیمێکدا لە ٤ی ژوئەن لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویژ ڕێز لە براوەی خەڵاتەکان دەگیرێت.  ئاهەنگی خەڵاتی هاوێڵ بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت.
 کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆی نەروژ خەڵاتی ساڵانەی هاوێڵی خۆی پێشکەش بە چالاکوانانی مافی مرۆڤ دەکات بەهۆی بوێری و داهێنان وەک ناڕەزایەتی.
 ئامانجی سەرەکی کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ هاودەنگییە لە نێوان چالاکانی مافی مرۆڤ بۆ دۆزینەوەی ڕێگەیەکی باشتر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕژیمە پاوانخوازەکان.

2 مانگ و 2 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 54 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تۆماج ساڵحی خەڵاتی هاوێڵی لە کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ بەدەستهێنا

تۆماج ساڵحی خەڵاتی هاوێڵی لە کۆمەڵەی ئازادی ئۆسلۆ بەدەستهێنا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی