تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

داواکاری ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بلینکن بۆ ڕوونكردنەوە ل بە دەربڕینی هاوخەمیی بۆ مردنی ڕەئیسی 

داواکاری ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بلینکن بۆ ڕوونكردنەوە ل بە دەربڕینی هاوخەمیی بۆ مردنی ڕەئیسی 
دەنگی خەباتی کوردستان

١٢ ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە، وێڕای ئاماژە بە بەشێک لە پێشینە دڕندانەکانی ڕەئیسی لە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و سەرکوتکردنی خەڵک، داوای ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دەربڕینی هاوخەمی بۆ مردنی ڕەئیسییان کرد.
ئەم نوێنەرانە داوایان کردووە کە تا ٥ی ژوئەن وڵامی پرسیارەکانیان بداتەوە.
لە نامەکەدا هاتووە کە ڕەئیسی "بەهۆی هەڵسوکەوتی دڕندانەی بەرانبەر بە خەڵکی ئێران زیاتر بە قەسابی رژیم ناو دەبرێت. ناوبراو لە لیستی ترۆریستیی ئەمریکادا بوو و لەلایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە سزا خراوەتە سەری.
ئەم ١٢ نوێنەرە بە ئاماژە بە ڕۆڵی ئیبراهیم ڕەئیسی لە ئیعدامکردنی هەزاران زیندانیی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٠ و  سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی دوای شەهیدبوونی ژینا ئەمینی، پێداگریان كردەوە كە دەربڕینی هاوخەمی بۆ کەسێکی لەو جۆرە جێگەی شەرمەزارییە.

2 مانگ و 3 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

داواکاری ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بلینکن بۆ ڕوونكردنەوە ل بە دەربڕینی هاوخەمیی بۆ مردنی ڕەئیسی 

داواکاری ١٢ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە بلینکن بۆ ڕوونكردنەوە ل بە دەربڕینی هاوخەمیی بۆ مردنی ڕەئیسی 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی