بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "سەلاح سوڵتان" خەڵکی گوندی "سەروكانی"ی پیرانشار لەلایەن بەکرێگیراوە سەرکوتکرەکانی ڕژیم گیراوەو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەو فەرمان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە و گرتویانە.
شایانی باسە کە هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی گرتن و تۆمەتە وەپاڵنراوەکانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.