تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

فشاری ڕژیم بۆ داخستنی بازاڕ مەهاباد

فشاری ڕژیم بۆ داخستنی بازاڕ مەهاباد
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، بەکرێگیراوە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم فشاریان ربۆ بازاڕیانی بازاڕەکانی "ئەسغەری" و "تاناكۆرا"ی شاری مەهاباد هێناوە بۆ داخستنی دوكانەكانیان لە ڕۆژی ناشتنی ئیبراهیم ڕەئیسی جەلاد دا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە دامودەزگا سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەریی بازاڕەکانی "ئەسغەری" و "تاناكۆرا" کردوە کە ئەگەر ئەو کۆمەڵگە بازرگانییانە لە ڕۆژی ناشتنی ڕەئیسی، بکرێنەوە، ئەوا بە توندی مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی جۆزەردان ۱۴۰۳، بە هۆی ناشتنی ئیبراهیم ڕەیسی و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان و هاوبەکرێگراوەکانی دیکەی شاندەکەی، پشووی فەرمی ڕاگەیاند.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە ڕۆژانی ڕابردوودا و دوای مردنی ئەو شاندە، لە دەوروبەری پردی "شەهید شەماڵ" بۆ ڕێگریکردن لە ئاهەنگگێڕان و خۆشیی خەڵك جێگیر كراون.

3 مانگ و 16 ڕۆژ و 13 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

فشاری ڕژیم بۆ داخستنی بازاڕ مەهاباد

فشاری ڕژیم بۆ داخستنی بازاڕ مەهاباد

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی