بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی هەماهەنگی ڕێکخراوەکانی سەندیکای پەروەردەکارانی ئێران، بەکرێگیراوانی ئیتلاعاتی ڕژیم ئەو مامۆستایانەیان بۆ ماوەی چەند سەعاتێک گرتوە و دواجار پاسەكانیان بۆ مەریوان گەڕاندۆتەوە.
مامۆستایانی خانەنشینکراوی مەریوان و سەروئاوا لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی تاران بەشدارییان کردووە و بە جددی بەدوای داواکارییەکانیانەوە بوون.
کۆمەڵەی مامۆستایان بە توندی ئەم کردەوە دوژمنکارانە و ترسنۆکانەی دەستەکانی حوکمڕانی لەوان ئاسایش و دەسەڵاتی قەزایی مەحکوم كرد و مافی هەر جۆرە چالاکیەکی لە چوارچێوەی یاسادا وەک مافێکی ڕەوای مامۆستایان زانی.