زێڕفرۆشان لە زۆربەی شارەکانی وڵات وەک تاران، مەشهەد، ئەراک، شیراز و تەورێز سەرەڕای پاشەکشەی کاتیی و پڕوپاگەندەی رژیم بۆ شکاندنی مانگرتنەکان لە مانگرتن بەردەوامن.
چالاکانی ئەم یەکیەتییە دەڵێن تا هەڵوەشاندنەوەی یەکجاری و هەمیشەیی یاسای باجی بەها زیادکراو و ڕاگرتنی ڕەوتی زەوتکردنی رژیمی ئاخوندی ئێران لە مانگرتن و ناڕەزایەتیی خۆیان بەردەوام دەبن.