بەپێی دوایین هەواڵەکان، ژمارەی ئەو كەسانەی لە کاتی لافاوەکەی مەشهەد گیانیان لە دەست داوە بۆ دوانزە کەس زیادی کردووە.
هەر لەو پێوەندییەدا، ڕۆژی ڕابردوو تەرمی چوار ئەندامی خێزانێک دۆزرایەوە کە لە لافاوەکەدا بێسەروشوێن ببوون.
هاووڵاتییان هۆی سەرەکیی زیانە مرۆیی و داراییە زۆرەکانی ئەم لافاوەوە بە دەرئەنجامی خراپ بەڕێوەبردن و كەمتەرخەمی لە لایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی ئێران دەزانن.