تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

په‌یامی سکرتێری گشتی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

په‌یامی سکرتێری گشتی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان

خوێندكارانی خۆشه‌ویستی کوردستان!
مامستایانی دڵسۆز و نیشتمانخۆشه‌ویستی زانستگاکان (دانشگا) و  قوتابخانەكان!


به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ساڵی نوێی خوێندنی (1402 بۆ 1403)ی هه‌تاوی گەرمترین پیرۆزبایتان پێشكەش دەكەم. هومێدوارم خوێندكارانی زانستگەو قوتابخانەكانی كوردستان و سەرانسەری ئێران لە گەڵ گرینگی دان بە خوێندن، لە خەبات و تێكۆشانی چەندین ساڵەیان بۆ ڕوخانی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی دیموکڕات له‌ئێران و گەیشتنی گەلی چەوساوەی كورد بە مافەكانی چالاكانەتر بەردەوام بن.لە مێژووی دەسەڵاتی حكومەتە دیكتاتۆرەكان لە ئێراندا و بە تایبەت لە ماوەی 44 ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندی و لە یەك ساڵی ڕابردوو لە شۆِرشی ژینا، لاوانی ئازادیخواز وخوێندكارانی قوتابخانەو دانشگاكانی كوردستان و ئێران بە گیان بازی و نەبەزی و نەسرەوتنیان لە شەقامەكانی شارەكانی كوردستان و لە زیندانەكانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی دا بوونە پێشەنگی شۆڕشی ئازادیخوزای. شۆڕشی ژینا كە بە فیداكاری بەرچاوی خوێندكاران و فێرخوزان و مامۆستایانی قوتابخانەو ئوستادانی دانشگاكان، شۆڕشێكی هەمەلایەن و جەماوەریی بوو كە هەموو چین وتوێژەكانی كۆمەڵگەی كوردەواری تیایدا بەشدار بوون. دەسەڵاتدارانی ڕژیمی دیكتاتۆریی لە ئێران بە هۆی ترسی زیاتریان لە خوێندكارانی زانستگەكان و قوتابخانەكان چەندین ناوەندی وەك بەسیجی خوێندكاری،ناوەندی  بارهێنان(امورتربیتی) و ئیدارەی ئیتلاعات یان بۆ سەركوت و چاودێری و جاسوسی لە دانشگاو مەدرەسەكان جێگیر كردوە كە سەرەڕای ئەو گشتە سەركوت و چەوسانەوەو شەكەنجەو ئیعدامی لاوانی شۆڕشگێر، تێكۆشان و بەرخودانی لاوان و خوێندكاران بەردەوامەو درێژەی هەیە.

خوێندكارانی تێكۆشەرو شۆڕشگێڕ!
 ترسی دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە خوێندكاران و ناوەندەكانی خوێندن بۆتە هۆی دامەزراندنی چەندین ناوەندی سەركوت و چاودێری و جاسوسی  لە ناوەندەكانی خوێندن،چونكە ئێوەی تێكۆشەر هەر وەك چۆن به‌ خوێندن و زانست گەشەی بیرتان كردۆتە بنەمای چالاكی و كاری ڕۆژانەتان، لە هەمانكاتدا بە هەستی بەرپرسایەتی لە حاست چارەنووسی ووڵات و نەتەوە، چالاكی و تیكۆشانتان بۆ كۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دیكتاتۆریی و دامەزراندنی حكومەتی دیموكڕاتیك لە ئێراندا ترسی دەسەڵاتدارە دیكتاتۆرەكانی چەند بەرابەر كردوە.گومان نیە كە ڕەنج و ماندوو بوونی ئێوە بۆ بردنە سەری زانیاری و هوشیاری و بەرزكردنەوەی پلەكانی خوێندن، وە هەروەها بەردەوام بونتان لە شۆڕش و ڕاپەڕین و بەگژداهاتنەوەی ئاخوندە دیكتاتۆرەكان، چەند هۆیەكن كە بوونە مۆتەكە بە سەر ئەو دەسەڵاتە دیكتاتۆرەوە. بێگومان ئاكامی هەوڵە زانست خوازیەكانتان و هەروەها خەبات و تێكۆشانی شۆڕشگێرانەتان و بەربەرەكانی دیكتاتۆریی كە هاوتەریبە لە گەڵ شۆڕشی تێكڕای جەماوەری كوردستان و گەلانی دیكەی ئێران،كۆتایی بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی دێنێ‌ و لە ئاكامدا ئەو شۆڕش وئازایەتیه‌ی ئێوە و تێكڕای گەلانی ئێران، ئازادی و دیموكڕاسی لە ئێران دا جێگیر دەكاو گەلی كوردو گەلانی دیكەی ئێران بە مافە ڕەواكانیان دەگەن.


لە گەڵ پیرۆز بایی دووبارەم بە بۆنەی ساڵی نوێ‌ خوێندنی 1402 بۆ 1403 
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران

سكرتێری گشتیۆ

بابەشێخ حوسەینی
2 ی ڕەزبەری 1402 كۆچی خۆری


1 ساڵ و 1 مانگ و 30 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی سکرتێری گشتی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

په‌یامی سکرتێری گشتی بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی