تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئیعدام حوکمێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە کەسانی بێ تاوان لە ئێراندا

ئیعدام حوکمێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە کەسانی بێ تاوان لە ئێراندا
دەنگی خەباتی کوردستان


ئەفسانە رەحیمی
ئیعدام قورسترین سزا بۆ تاوانبارە، کە تێیدا بەپێی یاسای هێندێک لە ووڵاتان و لەسەر بنەمای بڕیاری دادگا، کەسێک ئیعدام دەکرێت و مافی ژیانی لێ دەسێندرێتەوە .‎
ئەو تاوانانەی سزای ئیعدامیان لەسەرە بەپێی یاسا و سیستەمی دەسەڵات لە  وڵاتەکاندا جیاوازیان هەیە. بەڵام زۆری تاوانە گەورەکانی وەک کوشتنی بە ئەنقەست، کوشتنی بەکۆمەڵ، دەستدرێژی سێکسی، دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، ترۆر، خیانەت، جاسوسی، جینۆساید، لەخۆدەگرن و لە هێندێک ووڵاتدا، حاڵەتەکانی وەک هاوڕەگەزبازی، ماددە هۆشبەرەکان و ڕفاندن، سزای ئیعدامیان لەسەرە. ‎
دیارە لە ڕابردوودا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان سزای ئیعدام بەڕێوە دەچوو. بەڵام لەم سەردەمەدا ژومارەیەکی بەرچاو لە وڵاتان ، سزای ئێعدامیان هەڵوەشاندۆتەوە یان ،کەمتر جێبەجێی دەکەن. ئاشکرایە ناڕەزایەتی و فشارەکانی بیروڕای گشتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ، ڕۆڵێکی بەرچاویان  هەبوو ە لە کەمکردنەوە، یان وازهێنان لە سزای ئیعدام. لە ١٠٣ ووڵات کە دەکاتە ٥٣%ی ووڵاتانی جیهان سزای لەسێدارەدان نییە. لە ٦ ووڵات کە دەکاتە٣٪ی ووڵاتانی جیهان لە هێندێک هەلوومەرجی تایبەتی وەک کاتی جەنگ، سزای ئیعدام بەڕێوەدەچێ. لە ٥٠ وڵاتدا کە دەکاتە ۲٦%ی ووڵاتانی جیهان سزای ئیعدام سەرەڕای ئەوەی یاسای ئیعدام هەیە، بەڵام کاری پێ ناکرێ . بەڵام لە ٣٦ وڵاتدا  کە دەکاتە ١٨%ی ووڵاتانی جیهان سزای ئیعدام یاساییە و جێبەجێ دەکرێت.
هەر وەک هەموومان ئاگادارین ڕژیمی ئێران یەکێک لەو دەسەڵاتانەیە، کە ساڵانە ڕێژەی ئیعدامی لەرێگەی لەسێدارەدان تێدا بەڕێوە دەچی و هەموو ساڵێکیش ئامار و ژمارەی ئیعدامەکان لە هەڵکشان دایە.

 جێگەی سەرنجە ئەو تاوانانەی کە بە پێی  قانوونی ئەساسی ڕژیم ، سزای ئیعدامیان لەسەرە،خودی کار بە دەستانی  دەسەڵات لەو جۆرە تاوانانە ئەنجام دەدەن و بە بێ سزاش دەربازیان دەبێ . وەک لە سەرەتاوە ئاماژەم پێکرد کوشتنی تاک و کوشتنی بە کۆمەڵ لەو تاوانانەیە کە حوکمی ئیعدامی لەسەرە لە کاتێکدا لە کارنامەی ڕژیمی ئاخوندی دا هەر لە سەرەتای بە دەسەڵات گەیشتنیەوە ڕێژەی کوشتنی بەکۆمەڵی کەسانی بێتاوان بەڕبڵاوی بەڕێوەچووە.  نوێ ترینیشیان کوشتنی لاوانی ئێران لەسەر شەقەمەکان لە شۆڕشی ژینادا بەرچاو دەکەوێ، و بە داخەوە تا هەنوکەش بەردەوامە. یەکی دیکە لەو تاوانانەی کە سزای لەسێدارەدانی لەسەرە حاڵەتی توندوتیژی سێکسیە کە بە پێی دەیان ڕاپۆرت و سەرچاوەی ئاگادار سەلمێندراو ، لە چاڵە ڕەشەکانی ڕژیم دا زۆر بە شێوەیەکی بەرچاو دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنان  و تەنانەت پیاوە بەندکراوەکان دەکرێ. هەروەها دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان یەکی دیکە لەو تاوانانەیە کە حوکمی ئیعدامی لەسەرە ،بەڵام بەداخەوە دیتراوە و بیستراوە کە ئاخوندەکان بە ناوی ووتنەوەی دەرسی ئیسلامی،  دەستدرێژی سێکسیان کردۆتە سەر منداڵان و هیچ یاسایەکیش تا ئێستا تاوانباری نەکردوون. ترۆر یەکیتر لە تاوانەکانە کە حوکمی ئیعدامی لەسەرە،بەڵام ساڵانە دەسەڵاتی ئاخوندی چ لە ناوخۆی ووڵات و هەروەها  لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران، کەسانی ئازادیخواز و ئەندامان و لایەنگرانی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی دژ بە دەسەڵات ترۆر دەکات. خەیانەت بە ووڵات یەکی ترە لە تاوانەکان ، کە سزای ئیعدامی لەسەرە ،بەڵام شاراوە نییە کە دەسەڵاتدارانی ئاخوندی،  خەیانەت بە ماڵ و نامووس و سەروەت و سامانی هاووڵاتیان دەکەن و هیچ دادگایەکیش بە هۆی ئەو دزی و خەیانەتەوە حوکمیان نادا. تاوانبارانی جینۆساید کە لە لایەن دادگای باڵای بە ناو شۆڕشی ڕژیمەوە حوکمی ئیعدامیان بۆ دیاری کراوە ،بەڵام هەموومان دەزانین کە دەسەڵاتدارانی ئێران بە شێوەیەکی بێ بەزەیانە جینۆسایدی نەتەوەکانی ئێرانیان کردووە و یەکێک لە نمونەکانیشی حوکمی جیهادی خومەینی لە دژی گەلی کوردستان بووە. هاوڕەگەزخوازی تاوانێکە کە بە پێی یاسای ڕژیم حوکمی ئیعدامی لەسەرە ،بەڵام دەست و پێوەندەکانی ڕژیم و ئاخوندەکان ، هاورەگەزبازی دەکەن و نموونەکەشی پەیوەندی دوو ئاخوندی ئاواڵ زاوا بوو کە لە هەواڵدەرییە جیهانییەکانو سۆشاڵمێدیاکان بڵاو کرایەوە ، بەڵام بۆ ئەوانیش هیچ سزایەک نەبوو. بازرگانی مادە هۆشبەرەکان حوکمی ئیعدامی لەسەرە و زۆربەی ئەوانەی بازرگانی بە مادە هۆشبەرەکانەوە دەکەن خودی کەسانی سەر بە دەسەڵاتن کە بە ئاشکرا مادە هۆشبەرەکان لە قوتابخانەکان، زانکۆکان و تەنانەت زیندانەکاندا بڵاو دەکەنەوە و دەفرۆشن. ڕفاندن و بارمتەگرتنی مرۆڤ (گروگانگیری یا مفقود کردن)تاوانێکی ترە کە سزای لەسێدارەدانی هەیە بەڵام ئەو کەسانەی کە خەڵک دەڕفێنن لە ئەندامانی هێزە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیمن کە ڕۆژانە بە ئاشکرا تاوان ئەنجام دەدەن و بە ڕفاندنی ئینسان داوای پوڵ لە دەورووبەرو و کەس و کاریان دەکەن.

2 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 17 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئیعدام حوکمێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە کەسانی بێ تاوان لە ئێراندا

ئیعدام حوکمێک بۆ تۆڵەکردنەوە لە کەسانی بێ تاوان لە ئێراندا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی