ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی بانەمەڕ١٤٠٣، کامران شێخە، بەندکراوی مەزهەبیی کورد و خەڵکی مەهاباد بە مەبەستی لەسێدارەدان بۆ ژووری تاکەکەسی گواستراوە و مەترسیی جێبەجێ کرانی سزای دژە مروڤانەو داسەپاوی لەسێدارەدانی ناوبراو لە ماوەی ڕۆژەکانی داهاتوودا لە ئارادایە.
ناوبراو دوایین تۆمەتباری دۆسییەکە کە پێشتر شەش کەسیان لە سێدارە دران.
ئەم حەوت بەندکراوە کوردە لە پرۆسەیەكی ناڕوون، نادادوەرانە و نایاسایی و بە فشاری ناوەندە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی رژیم بۆ سەر دەزگای گەندەڵی قەزایی سزای سێدارە بە سەریاندا سەپێنرا.