عەلی ڕەزەوی خوێندکاری زانکۆی خاجە نەسیری تاران لەدوای گیرانی لەلایەن ناوەندەکانی ڕژیم گوازرایەوە بۆ زیندانی فەشافویە.بەپێی هەواڵە گەیشتووەکان، عەلی ڕەزەوی خوێندکار لەبەشی برقی زانکۆی خاجەنەسیری تاران، ڕۆژی شەممە 25ی خەرمانانی 1402 لەلایەن هێزە تیرۆریستیەکانی ڕژیمەوە بەندکرا.هەروەها بەپێی ڕاپۆرتەکان ئەم خوێندکارە لەدوای گیران و زیندانی کردن، گوازراوەتەوە بۆ زیندانی ناوەندی فەشافویە کە لەئێستادا بەبێ چارەنووس ڕاگیراوە، شایەنی باسە کە هەتاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر تۆمەت و هۆی گرتنی ئەم خوێندکارە گەنجە لەبەردەست دانیە