تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەدین واژی

پەیامی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەدین واژی
دەنگی خەباتی کوردستان

بەبۆنەی کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەددین واژی(واژەیی)کەسایەتییەکی ئایینیی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان بە خانەوادەی واژەیی و حوسەینی و باقی کەس و کاری ڕادەگەینین.
مامۆستا سەید نوورەدینی واژی کەسایەتییەکی پایەبەرز و باوەڕپێکراو و جێگەی ڕێزی خەڵک لە ناوچەی پیرانشار و شارو ناوچەکانی دیکەی کوردستانی ئێران و نەیاری ڕژیمی ئاخوندی بوو.
مامۆستا سەیید نوورەددێن  خزم و دڵسۆزی مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی، ڕێبەر و دامەزرێنەری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بوو.
مامۆستا سەید نورەدین کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر و دۆست و خەمخۆری خەڵک بوو،  وێڕای ووتنەوەی دەرسی ئایینی ئیسلام، هەوڵی وشیار کردنی خەڵک بۆ خەباتی ئازادیخوازی و نەتەوەو نیشتمانی دەدا.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران پرسەو سەرەخۆشی خۆی بە خزم و دۆستان و کەس و کاری مامۆستا نوورەددین ڕادەگەینێت و هیوادارین بە بەهەشتی بەرین شاد بێت.

6 مانگ و 6 ڕۆژ و 12 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەدین واژی

پەیامی سازمانی خەبات بۆ کۆچی دوایی مامۆستا سەید نوورەدین واژی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی