تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بڵاو کرانی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێژەی بێکارانی شاری کرماشان 

بڵاو کرانی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێژەی بێکارانی شاری کرماشان 
دەنگی خەباتی کوردستان

بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان، بە ئاماژەدان بە بەرزیی ڕێژەی بێکاری لەنێو دەرچووانی زانکۆ، وتوویەتی، ٨٠ لەسەدی دەرچووانی زانکۆ مەجالی کاریان نییە.
موختار ئەحمەدی بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی کار و خۆشبژیویی کۆمەڵایەتیی پارێزگای کرماشان ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی بانەمەڕ ۱۴۰۳ ڕایگەیاند کە بەپێی دوایین داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران بە پشتبەستن بە گەڵاڵەی هێزی کار، ٢٨٢ هەزار و ٧٢ کرێکاری بێکار لەو پارێزگایە بوونیان هەیە.
ئەحمەدی باسی لەوە کردووە ٢٠ لەسەدی دەرچووانی خاوەن بڕاونامەی کاردانی بێکارن، کە بە ڕێژەی ٢.٢ لەسەد لە نێونجی ئێرانە و هەروەها ڕایگەیاند کە نزیکەی ٤٠ لەسەدی بێکارانی کرماشان لە دەرچووانی زانکۆ پێک دێت.
ناوبراو وتوویەتی لە ساڵی ١٤٠١دا ڕێژەی بێکاری لە ئێراندا ١٢.٩ لەسەد بووە، لەکاتێکدا ڕێژەی بێکاریی کرماشان ١٤.٢ لەسەد بووە، هەروەها ژمارەی دەرچووانی زانکۆش ٢٣.١ لەسەد بووە، کە ئەمە کەمتەرخەمیی کاربەدەستانی ڕژیم لە ئەو پارێزگایە نیشان دەدات.

2 مانگ و 12 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاو کرانی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێژەی بێکارانی شاری کرماشان 

بڵاو کرانی ڕاپۆرتێک لەسەر ڕێژەی بێکارانی شاری کرماشان 

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی