ڕێکخراوی ئیتلاعات و ئاسایشی کەنەدا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە زیادبوونی هەڕەشەکانی رژیمی ئاخوندی ئێران وریاییەکی راگەیاند.
ئەم ڕێکخراوە ڕایگەیاند کە چالاکییە دژمنکارانەکانی دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی ئێران ئاسایشی کانەدا و کانەدیەکان دەخاتە مەترسییەوە و بەها دێموکراتیکەکانی وڵات تێکدەدەن.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە رژیم ئێران هەوڵ دەدات دزە بکاتە نێو ئێرانییەکانی نیشتەجێی کانەدا و زانیاری لەسەریان کۆبکاتەوە و بە بە ئامانجگرتنی ئیسرائیلییەکان و جوولەکەکان شەڕی سێبەری لەگەڵ ئیسرائیل دەستپێکردووە.
شایانی باسە کە ئەم هەڵمەتە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، پەرلەمانی کانەدا بە زۆرینەی دەنگ، خستنە نێو لیستی ڕێکخراوە ترۆریستییەکانی سپای پاسدارانی پەسەند کرد.