تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کاولکاری و لەناو بردنی دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو ، هەردیزارا خاتوون

کاولکاری و لەناو بردنی دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو ، هەردیزارا خاتوون
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە بڵاو كردنەوەی گرتە ڤیدیویەک لە تۆڕەلۆمەڵایەتیەکان، نووسیویەتی: گەشەی بەردەوامی کۆمەڵگە بەبێ پاراستنی ژینگە و دارستان نایەتە دی و بە کاولکاری بەرەو ڕووخان و سڕێنەوە دەچێت. بەداخەوە تاقمێکی خاین بەم وڵاتە بەپێی فکرییەتی سەقەتیان و بۆ بەرژەوەندیی خۆیان، وڵات ڕوو بە داڕمانێکی گەورە ئەبەن و دووکەڵی ئەم تاوانە، داهاتووی خۆمان و نەوەکانی داهاتووش دەگرێتەوە.
دارستانەکانی ئاوایی سێف یەکێک لە چڕترین و جوانترین دارستانەکانی ناوچەن کە چەن ساڵێکە کەوتوونەتە بەر تەوژمی داگیر کردن و لە ناوبردن لە لایەن هەلپەرەستانەوەو هیچ بەدواداچونێک لەلایەن دەسەڵاتی گەندەڵی ئاخوندی بۆ رێگری لەم بابەتەو پاراستنی ژینگە ناکرێت. دەبێ بوترێ کە سپای تروریستی پاسداران رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کاولکاری و لەناوبردنی ژینگەی کوردستان و چەندین جار لەلایەن بەکڕێگیراوەکانی ئەو تاقمە تروریستیە ئاگر لە ژینگەی کوردستان بەر دراوەو زۆرێک لە دارستانەکان لەناو چوون.

6 مانگ و 11 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کاولکاری و لەناو بردنی دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو ، هەردیزارا خاتوون

کاولکاری و لەناو بردنی دارستانەکانی ئاوایی سێف ژووروو ، هەردیزارا خاتوون

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی