ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، دوو چالاکی ژینگەپارێزی بەناوەکانی حاجی بەرزە خەڵکی گوندی "چیانە"ی پیرانشار و ئەیوب ڕەسوڵزادە خەڵکی گوندی " زەنگیاوێ"، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی سپای تروریستی پاسداران بەبێ هیچ بەڵگەیەكی یاسایی گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، گرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە پەیوەندی بە بەشداریکردنیان بە بۆنە تایبەتەکانی نەورۆزی کوردستانەوە هەبووە.