ڕۆژی سێشەممە ۱٨ی بانەمەڕی ۱٤۰۳ هاووڵاتییەک بەناویی سەید ئەیوب موسەوی، کوڕی سەید جەلال خەڵکی ئاوایی میراوەی شنۆ لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمیەوە بەبێ هۆیەکی دیار گیراوەو بۆ شوێنی نادیار ڕاگوازراوە.
ناوبراو پێشتر و ساڵی ١٣۹۷ بۆ ماوەی ۵ ساڵ بە تۆمەتی هاوکاریی یەکێک لە حیزبە كوردستانییەكان گیرابوو.
شایانی باسە کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردودا ۱٤ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی ساختەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز گیراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.