شەوی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕ١٤٠٣، هێزە تروریستەکانی رژیم لە سنووری هەنگەژاڵی بانە، کۆڵبەرێکیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتوە.
ناوی ئەم کۆڵبەرە «عەتا ڕۆستەم پوور» ٤٠ ساڵ تەمەن و خەڵکی شاری سەقز ڕاگەیێندراوە.
شایانی باسە کە تەرمی ئەم کۆڵبەرە تا ئيستاش لە نەخۆشخانەی “سەلاحەدینی ئەیوبی”ی شاری بانە ڕاگیراوە و ڕادەستی خانەوادەکەی نەكراوەتەوە.