تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گرتنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ڕەبەت و دوو هاووڵاتی لە پیرانشار

گرتنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ڕەبەت و دوو هاووڵاتی لە پیرانشار
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی بانەمەڕ ١٤٠٣، هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شاری ڕەبەت هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی لاوێکی کورد بە ناوی ئارمان تۆبەکار و پاس گرتنی ڕەوانەی بێدادگای رژیم لە سەردەشتیان کردوە.
ئەم لاوە کوردە لە رەوتی شوڕشی ژینادا لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیمەوە گیرا بوو وە بە تۆمەتی ساختەی ئاژاوەگێڕی و تێکدانی بنکە و بارەگاکانی ڕژیم لە شاری ڕەبەت دوو ساڵ و یەک ڕۆژ بە بەندکران بەسەریدا سەپاوە.
سزای داسەپاوی ناوبراو پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی بۆ ماوەی ساڵێک و یەک ڕۆژ کەم کرایەوە.
هێزەکانی ڕژیم هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئارمان تۆبەکار و پاش ناردنی بۆ بێدادگای  رژی لە سەردەشت، بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای داسەپاوی بەندکارن بۆ سەر ئەم هاووڵاتییە، رادەستی بەندیخانەی مهابادیان کرد. هەروەها رۆژی  دووشەممە ١٧ی گوڵانی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی "محەمەد سوڵتانی" خەڵکی ئاوایی "خورینج" و محەممەد مورادی خەڵکی گوندی بێکۆس سەر بەشاری پیرانشار لەلایەن هێزە سەرکەتکەرەکانی ڕژیم گیراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

12 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 49 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گرتنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ڕەبەت و دوو هاووڵاتی لە پیرانشار

گرتنی هاووڵاتییەکی کورد لە شاری ڕەبەت و دوو هاووڵاتی لە پیرانشار

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی