هێزی ئاسمانیی ئۆکراین ڕایگەیاند کە ڕوسیە ١٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی ئێران دروستکرابوون و بەرەو باکووری ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستی ئەو وڵاتە تەقاندووە، کە سەرجەمیان بە بەرگریی ئاسمانی خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی هێزی ئاسمانیی ئۆکراین، سەرەڕای کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە، شەش هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون و زیانیشیان بە باڵەخانەیەکی ئیداری گەیاندووە.