بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، لە دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە ۹ ڕۆژ لە گرتنی ستار کیانی، لاوی خەڵکی گوندی تازاوای سۆفی بلە سەر بە ناوچەی سەرشیوی مەریوان، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوامی خانەوادەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانەکەی لەبەردەستدا نییە.
خانەوادەی ناوبراو لەم ماوەدا، بە مەبەستی بەدواداچوونی چارەنووسی ڕۆڵەکەیان چەندین جار سەردانی ناوەندە بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم لە مەریوان و سنەیان کردووە، بەڵام ئەم ناوەندانە هیچ وڵامێکی ڕوونیان پێی نەداوە و ئەم بابەتەش نیگەرانیی زیاتری لایان دروست كردووە.