بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیە کان، هاووڵاتیەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی سۆران مەحموودی، لەلایەن لقی یەکی بێدادگای بەناو ئینقلابی ڕژیم لە مەهاباد بەتۆمەتی ساختەی ئەندامیەتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی دژ بە ڕژیمی ئێران تۆمەتبار و سێ ساڵ زیندانی ناڕەوا بەسەریدا سەپاوە.