چارەنوسی مستەفا حەمدی بەڕێوەبەری گرووپی تێلێگرامی سەقز "پرسمان" پاش تێپەڕبوونی سێ حەوتوو لە گرتنی هێشتا نادیارەو ناوبراو تا ئێستاش لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر بێبەش كراوە و لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ خانەوادەکەی بێبەشە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، مستەفا حەمدی دوای گرتنی لە سەقز بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە سنە گوازراوەتەوە و تا ئێستا تەنیا دوو پەیوەندیی تەلەفۆنی کورتی بە خانەوادەکەیەوە کردووە.
ناوبراو لە ١٩ی خاكەلێوەی ۱۴۰۳ لە هۆڵی میلادی سەقز بە بێ فەرمانی قەزایی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە تۆمەتی ساختەی تەبلیغات دژ بە ڕژیم بەندکراوە.