تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئاشکرا کرانی دەستدرێژی كردنە سەر نیکا شاکەرەمی پێش لە كوشتنی

ئاشکرا کرانی دەستدرێژی كردنە سەر نیکا شاکەرەمی پێش لە كوشتنی
دەنگی خەباتی کوردستان

بی بی سی جیهانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە نیکا شاكەرەمی، کە لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا شەهید کرا، بەر لە کوشتنی لەلایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستدرێژی جنسی کراوەتە سەر.
ئەم سەرچاوەیە ڕاپۆرتێکی زۆر نهێنی دەستکەوتووە کە پەیوەندیی بە دۆسیەی نیکا شاکەرەمی و ناوی بکوژ و دەستدرێژیکاران هەیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چوار بەکرێگیراو لە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم بە ناوەکانی ئاڕەش کەلهوڕ، سادق مەنجەزی و بێهروز سادقی بە سەرۆکایەتیی مورتەزا جەلیل ئەو تیمە بوون کە نیکا شاکەرمیان گرتووە.
لەم ڕاپۆرتەدا ئاشکرا کراوە کە بەهۆی بەربەرەكانێی زۆری نیكا شاکەرەمی لە كاتی گرتنی دا، لە گرتووخانەی كاتی قبوڵیان نەكردووە و لە كاتی گواستنەوەی بۆ زیندانی ئێڤین، ڕووبەڕووی دەستدرێژی وەحشیانەی هێزە سەركوتكەرەكان بووەتەوە و بەهۆی لێدانی بە باتۆم لە سەری كوژراوە و دواتر بە فەرمانی بەکرێگیراوێکی ڕژیم بەناوی محەممەد زەمانی لە شەقامی یادگار ئیمام لە تاران جێهێڵدراوە. 
جێی ئاماژەیە ڕژیم و پشکنەری پزیشکی لە چەند ڕاپۆرتێکدا باسیان لەوە کردووە کە هۆی شەهیدکرانی ئەو میرمنداڵە ۱۶ ساڵەیە، بازدان لە بینایەکەوە بووە.

18 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرا کرانی دەستدرێژی كردنە سەر نیکا شاکەرەمی پێش لە كوشتنی

ئاشکرا کرانی دەستدرێژی كردنە سەر نیکا شاکەرەمی پێش لە كوشتنی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی