ڕاگه‌یه‌ندراوی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کرێکار
کرێکاران لە كوردستان، ئێران و جیهان!
خەڵکی ئازادیخواز و تێکۆشەر لە ئێران و کوردستان!
به بۆنه‌ی١ی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی كرێكار، گه‌رمترین پیرۆزبایی به کرێکارانی زه‌حمه‌تکێش لە ئێران و کوردستان پێشكەش ده‌که‌ین و ماندوو بوونی كرێكاران و خزمەتیان بە كۆمەڵگەی ئینسانی بەرز دەنرخێنین. هۆگرانی ڕێبازی سازمانی خەبات، ڕێز ده‌گرن له ماندوبوون و فیداکاری كرێكاران و هەروەهاخەبات و تێكۆشانیان له‌به‌رانبه‌ر حكومەتی ستەمگەری ئاخوندی. بەشداری چالاکانەی کرێکاران لە مانگرتنەكان و ناڕەزایەتیەكانی دوو ساڵی رابردوو ،وە ڕۆڵی بەرچاویان لە شۆڕشی ژینا دا، نیشانی دا كرێكاران چ لە بواری بەرهەم هێنان و ڕەوتی پیشەسازی و چ لە باری بەشداریان لە ئەركی سیاسی و بەربەرەكانێ دیكتاتۆریی،دەوری بەرچاویان هەیە. هەروەك ئاشكرایە، كرێكارانی ئێران و كوردستان لە ماوەی ٤٥ ساڵ دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی له ئێران دا، وێڕای ماندوبون و ڕه‌نجێکی زۆر بۆ پێشكەوتنی پیشەسازی و بەرهەم هێنانی پێداویستیەكانی خەڵك، به‌رده‌وام توشی كێشەو ئازار‌و نه‌هامه‌تی و به‌ربه‌ستی سه‌خت و زاڵمانه بونه‌وه‌و هەلومەرجی ژیانیان خراپ بووەو لەگەڵ نه‌داری و برسیه‌تی بەرەوڕوون. کرێکارانی ڕەنجكێش!
ئێوە هێزی بازوو و كۆڵەكەو ڕاگری كۆمەڵگەن و ئابووری و پیشەسازی و پێشكەوتنی ووڵات بە هۆی ماندوو بوونتان و بەرهەمە بە كەڵكەكانتان وەدیی هاتوەو وەدیی دێت. ئێوەی دڵسۆز‌و ڕەنجكێش بە كەمترین و به سەرتایی ترین که‌لوپه‌لی کارکردن درێژه به پیشه‌ی پیرۆزی کرێکاری ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ دەیان کێشه‌و بێ ئیمکانی و مەترسی لە سەر سه‌لامه‌تی گیانیتان ڕووبه‌ڕوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ختیه‌ش دا، له‌پێناو وه‌ده‌سهێنانی ئابووری ووڵات و ئاسودەیی بۆ خەڵك،به‌وپەڕی دڵسۆزیەوە كار دەكەن و بە هۆی بەرهەمەكانتان خەڵك دڵخۆش دەبن. هەلومەرجی ئێوەو ژیانی ڕۆژانەتان . سەرە ڕای ئەو گشتە كێشەو بەربەستانە بەڕێ دەکەن. هاوکات هێزە سەرکوتکەرە ئەمنیەكانی دەسەڵات بەردەوامن لە هەڕەشە و گرتن و بێ ڕێزی كردن بە كرێكاران وە له‌سه‌خترین هەلومەرجی ئەمنیەتی و چاودێری هەڕەشەدا بەرەوڕوون. ئەو دەسەلاتە دواكەوتوە بوەتە هۆی دواكەوتنی پیشەسازی و بەرهەم هێنان و هاوكاتیش بەری ڕەنج و ماندوو بوونی كرێكاران، لە كردەوەی ترۆریستی و گروپە ترۆریستیە چەكداریەكان خەرج دەكات و سەرمایەی گەلانی ئێران و بەری ڕەنجی كرێكاران بە فیڕۆ دەدا. خراپی باری ئابووری و بێ‌کاری و گرانی و هه‌ژاری، هه‌موو ئێران و کوردستانی گرتۆته‌وه‌و دەسەڵاتداران به‌تاڵانبردن و دزین و به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک ژێرخانی ئابووری یان داڕماندوە. ڕژیم ئەو گروپە ترۆریستیانە به‌کاردێنی بۆ مانەوەی لەسەر دەسەڵات وە یا بۆ كڕینی چەك و تەقەمەنی هێرش بەرو دروست كردنی بۆمبی ئەتۆمی بۆئاژاوە لە ووڵاتانی ناوچەكەدا هەوڵ ئەدات..
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران، پشتیوانی كرێكاران و هەروەها خه‌بات و تێکۆشانی بێ‌وچانیان و بە هەموو توانای دیفاعیان لێ دەكات تا بە ماف و داواکانیان و ئاكامی ڕه‌نج و ماندوبوونیان بگەن. لەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە و شکۆداربێ ڕۆژی جیهانی کرێکاران.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی ئاخوندی
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران
کومیته‌ی ناوه‌ندی ٣٠ ئاپریلی ٢٠٢٤ زایینی ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٣ كۆچی خۆری