ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٣، کۆمیتەی ئاڵمانی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە خۆپیشاندانی دژ بە حۆکمی نارەواو داسەوپاوی ئێعدامی توماج ساڵحی لە شاری برلین پایتەختی وڵاتی ئەڵمان بەشداری چالاکانەی کرد.
ئەم هەڵمەتە بۆ پشتیوانی لە توماج ساڵحی و مەحکوم کرانی سزای درندانەو قڕون وستاییە کە لە سیستەمی چەقبەستوی قەزایی رژیمی ئاخوندی وەک چەکێک بۆ سەرکوت بەکار دەگیرگێت، لە لایەن ئازادیخوزانەوە لە چەندین شار لە وڵاتانی جیهان بەڕێوە دەچێت و و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران وەک هەمیشە لەو ڕێپێوانە دا بەشداری بەرچاوی کرد.
هەروەها هەموو بەشدارانی ئەو رێپیوانە، پیکەوە و هاودەنگ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان و لایەن سیاسیەکان داوایان کرد که سپای پاسداران بخەنە نێو لیستی ترۆریستییەوە.